تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی تەندروستی هەیە.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرایكرد لە 10ی شوبات لیژنەی تایبەتمەند بە ڤایرۆسی “ئاوڵەی مەیمون” دانیشتنێكی ئەنجامدا و گەیشتە ئەو ئەنجامەی پەتاكە تائێستا باری لەناكاوی تەندروستیی جیهانی دەخوازێت و، ئەویش رەزامەندی لەسەر ئەنجامەكە نیشانداوە.

ئاماژەشی بەو پێشكەوتنانە كرد كە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە جیهاندا گیراونەتەبەر، لەگەڵ دابەزینی بەردەوامی ژمارەی حاڵەتە نوێیە راگەیەندراوەكان.

گیبریسۆس ئەوەشی خستەڕوو، حاڵەتی نوێ لە زیاتر لە 30 وڵاتدا هەن، لەگەڵ ئەوەشدا نیگەرانی دەربڕی لەبارەی نەبوونی زانیاریی پێویست دەربارەی تووشبوون “لە هەندێك ناوچەدا”.

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی درێژە بە هاندانی سەرجەم وڵاتان دەدات بۆ دانانی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” لەژێر چاودێریدا، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرە گشتییەكە ئاماژەی پێدا.

بابەتی پێشتر

کەسە کاریگەرەکەی جیهان بناسە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: هەنگاوی جددی بۆ تەملیككردنی خانووە زیادەڕۆكان دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share