ژمارەیەك هەسارۆچكە لە زەوی نزیكدەبنەوە

هەسارۆچكەكان نابنە هەڕەشە بۆ سەر زەوی

بەپێی ئاژانسی ناسای ئەمریكی بۆ توێژینەوەكانی بۆشایی ئاسمان، لانیكەم شەش هەسارۆچكە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە بە نزیك هەسارەی زەویدا تێدەپەڕن.

بەپێی ئاژانسە ئەمریكییەكە، گەورەترین هەسارۆچكە ناوی (2021 KT1)یە، بەرزییەكەی نزیكەی 82 مەترە و زانایان باوەڕیان وایە درێژییەكەی دەگاتە نزیكەی 319 مەتر، ئەمیان بە نزیك زەویدا تێپەڕیووە.

هەسارۆچكەی دووەم ناوی (2021 LC1)ە، درێژییەكەی نزیكەی 18 مەترە، قەبارەی نزیكەی قەبارەی خانوویەكی مامناوەندە، وادەی تێپەڕبوونی بە نزیك زەویدا بە 5ی حوزەیران (واتە دوێنێ) دانراوە.

سێیەمیان (2021 KF2)ە، درێژییەكەی 88 مەترە، هێندەی قەبارەی بورجێكی مامناوەند دەبێت، بەهەمان شێوە 5ی حوزەیران بە وادەی تێپەڕبوونی بەنزیك زەویدا دانراوە.

ناسا ئاماژەی بە هەسارۆچكەیەكی دیكە كردووە، كە بریتیە لە (2021 LK) بە درێژیی 14 مەتر و بە قەبارەی خانویەكی مامناوەند، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ 6ی حوزەیران بەنزیك زەویدا تێپەڕێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی ئاژانسەكە هەسارۆچكەی (2021 KZ2) بەهەمانشێوە بەنزیك زەویدا ڕەتدەبێت، درێژییەكەی 30 مەتر و قەبارەشی نزیكە لە قەبارەی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری بازرگانی، ناسا دەڵێت، لە 11ی ئەم مانگە بەنزیك زەویدا دەڕوات.

هەسارۆچكەیەكی دیكە هەڵگری ناوی (2021 JM6)ە، كە درێژییەكەی 37 مەترە و قەبارەكەی نزیكە لە قەبارەی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر، لەلایەن ناساوە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە وەك ڕۆژی تێپەڕبوونی دیاریكراوە.

لە خۆشبەختی دانیشتووانی زەوی، نزیكترین هێڵی تێپەڕبوونی ئەو هەسارۆچكانە بە نزیك هەسارەكەماندا ئەو ڕێگایە بووە كە (2021 KT1) پیای تێپەڕبوو، كە لە دووریی زیاتر لە حەوت ملیۆن كیلۆمەتردا بوو، لەكاتێكدا دووری نێوان زەوی و مانگ 384 هەزار كیلۆمەترە، بەمەش دووریی هەسارۆچكەكان زۆر زۆرە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

هەوڵێكی هێرشكردنەسەر بنكەی عەین ئەسەد پوچەڵكرایەوە

بابەتی دواتر

هیچ دامەزراوە و لایەنێكی هەرێم ئیدانەی هێرشی توركیای بۆسەر كامپی مەخمور نەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایان هۆشداریدەدەن: زیرەكیی دەستكرد بۆ دروستكردنی چەكی بایۆلۆجی بەكاردەهێنرێت

شارەزایان هۆشداریدەدەن لەوەی پێشكەوتنەكانی زیرەكیی دەستكرد دەبێتە مەترسیی گەورە، وەك هەڕەشە تیرۆرستان بە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیاكە بۆ دروستكردنی چەكی…
Total
0
Share