کریستیانۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەڕایەوە بۆ تۆرینۆ

دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و جیاکردنەوەی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەڕایەوە بۆ شاری تۆرینۆ.

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی ڕاگەیانراوێکی دەرباەی کریستیانۆ بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، ” یاریزانەکەمان بە فڕۆکەیەکی پزیشکی تایبەت و ڕێگەپێدراو لەلایەن فەرمانگە تەندروستییەکانی پۆرتوگال و ئیتاڵیاوە گەڕاوەتەوە بۆ شاری تۆرینۆ، بڕیارە لە ماڵەکەی خۆی وادەی کەرەنتین بەڕێبکات”.

ئەم ڕاگەیانراوەی یانە ئیتاڵییەکە هاوکاتە لەگەڵ دەنگۆکانی بەردەوامبوونی “دۆن” لە پۆرتوگال و وەرگرتنی چارەسەر لەو وڵاتە، کە ئەوەش هۆکارێکبوو بۆ دوورکەوتنەوە و بەشدارینەکردنی لە چالاکییە بەهێزەکانی داهاتووی بیانکۆنێری.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، ئەفسانەکەی پۆرتوگال بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە شاری تۆرینۆ لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتین دەکرێت، لەو ماوەیەدا هەموو چارەسەرە پێویستەکان وەردەگرێت و لە مەشقوڕاهێنانی تایبەتی بەردەوامدەبێت، تاوەکو لەدوای گەڕانەوە کێشەی جەستەیی بۆ دروستنەبێت.

بڕیارە ڕۆناڵدۆ ڕوبەروبوونەوەکانی کرۆتۆنی لە خولی ئیتاڵیا و دینامۆ کیێڤ لە خولی یانە پاڵەوانەکان لەدەستبدات، گومانیش لە بەشداربوونی دەکرێت بەرانبەر یانەی بەرشلۆنە لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.

بەپێی پڕۆتۆکۆلی یوێفا، دەبێت یاریزانان حەوت ڕۆژ بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجامی پشکنینەکانی نێگەتیڤ بێت، لەو ماوە کەمەشدا کە حەوت ڕۆژە مەحاڵە کریستیانۆ تاوەکو 21ی تشرینی یەکەم سەرکەوتوو بێت لە تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکە، لە کاتێکدا یوڤانتۆس 28ی هەمان مانگ بەرانبەر بەرشلۆنە یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

وەڵامەکانی گریزمان پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بوو بۆ کومان

بابەتی دواتر

گۆڵپارێزی بەرازیل لە 24 کاتژمێردا تامی بردنەوە و دۆڕاندنی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share