رانیك: پێویستە ڕۆناڵدۆ گۆڵی زیاتر بكات

ڕاڵف رانیك پێیوایە تیپەكەی هەلی گۆڵی زۆر دروستدەكەن بەڵام ژمارەی گۆڵەكانیان كەمە، پێشیوایە كە پێویستە ڕۆناڵدۆ گۆڵی زیاتر بكات.

پێش ڕووبەڕووبونەوەی یانەی ساوسامپتۆن، ڕاڵف ڕانیك، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد بەشداری كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنوسی كرد.

ڕانیك پێیوایە كە تیپەكەی لە ڕووی تۆماركردنی گۆڵەوە هەژارە سەرباری ئەوەی هەلی گۆڵی زۆر دروستدەكەن.

رانیك جەختی كردەوە كە ئەو كێشەیە تەنها ڕووبەڕووی ڕۆناڵدۆ نابێتەوە، بەڵكو بە گشتی هێلی پێشەوەی تیپەكە، گۆڵ كەم  تۆماردەكات.

ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان پێویستیان بە بردنەوەیە و لەدەستدانی خاڵ هۆكاردەبێت بۆ دووركەوتنەوەیان لە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

رانیك ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخاتەوە كە باس لەوە دەكەن لە ژووری خۆگۆڕین یاریزانەكان بوون بە دوو بەشەوە و هەندێكیان دژی ئەون.

بابەتی پێشتر

بۆچی ماكرۆن پشكنینی كۆرۆنای ڕەتكردەوە و دوور لە پوتین دانیشت؟

بابەتی دواتر

كەسوكارەكەی: تەرمی دانەر لە گوندێكی هەولێر دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share