سێبەری ڕامۆس بەسەر ژووری جلگۆڕینەکانی ڕیاڵەوە ماوە

یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەنین ئەو ئەرکە بخەنە سەر شانیان، کە پێشتر لەسەر شانی سێرجیۆ ڕامۆس بووە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هیچ یەکێک لە یاریزانانی یانەی شاهانە لەدوای ماڵئاواییکردنی سێرجیۆ ڕامۆس ئامادەنەبوون درێسی ژمارە چوار بپۆشن.

ساڵانە لە کۆتایی هەموو وەرزێکدا یاریزانان هەڵدەستن بە نوێکردنەوەی ژمارەی درێسەکانیان، بۆ نمونە لە ساڵی 2017 دوای ماڵئاواییکردنی جەیمس ڕۆدریگێز، لوکا مۆدریچی کرواتی درێسی ژمارە (14)ی بە ژمارە (10)ی پێشووی جەیمس گۆڕی، بەڵام لەم وەرزەدا هیچ بەرگریکارێکی شاهانە و تەنانەت ناوەندکارەکانیش ئامادەنەبوون درێسی ژمارە چوار بپۆشن.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی یەکێکبووە لە گەورەکانی شاهانە، ماریانۆ دیاز کە یاریزانێکی ئاساییە ئامادەبووە درێسەکەی بپۆشێت، بەڵام هیچ یاریزانێک نەبووە ئامادەبێت درێسی ژمارە (4) بکاتە موڵکی خۆی، تەنانەت داڤید ئالابای بەرگریکاری نوێی یانە داوای ژمارە (27)ی کردووە، کە هەمان ژمارەیە لە بایرن پۆشیویەتی،

مارکا نوسیویەتی، ئەم بابەتە لە ژووری جلگۆڕینەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەهەمان شێوەیە، یاریزانانی ئیسپانیا پێیانوایە ڕامۆس لەهەر ئان و ساتێکدا دەگەڕێتەوە، بۆیە ژمارە چوار ناپۆشن.

ژمارە چوار لە ڕیاڵ مەدرید مێژووییە و ئەرکێکی قورس دەخاتە سەر خاوەنەکەی، لە پێشوودا ڕافائێل ئالکۆرتا، خوان سانتیستیبان، خوسێ سانتا ماریا، پیری، ئولی ستیلکە و فێرناندۆ هیێرۆ پۆشیویانە، هەریەکێک لەم ناوە گەورانە وەک ڕابەری هێڵی بەرگری کاریانکردووە.

بابەتی پێشتر

کێیان کڕیوە؟ میلان پادشای میرکاتۆی ئیتاڵیایە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە پێشنیازەکەی یوڤانتۆسی ڕەتکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share