“پرۆفیسۆر مارین” چەکە نهێنییەکەی کۆنتی لە تۆتنهام

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام، پرۆگرامێکی قورسی دەست پێکردووە و شارەزایان پێیان وایە تۆتنهام دەگەیەنێتە ئاستێکی باڵا.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی سێ ڕاهێنەری جەستەیی (لیاقە) ی دابین کردووە، پێکهاتوون لە، کۆستانتینۆ کۆراتی، جیان پیێرۆ ڤێنترۆنی، ستیفانۆ برونۆ، بە هەر سێ ڕاهێنەرەکە کار لەسەر ئاستی جەستەیی یاریزانانی تۆتنهام دەکەن.

جیان پیێرۆ ڤێنترۆنی بە “پرۆفیسۆر مارین” ناسراوە و تەمەنی 62 ساڵە، لە سەردەمی کۆنتی و زێدان-دا ڕاهێنەری یوڤانتۆس بووە، بەوە ناسراوە کە مەشقی قورس بە یاریزانان دەکات و دەیانگەیەنێتە پلەیەکی باڵا، هەر لەبەر ئەوەشە دەبینرێت کە ئەستێرەکانی تۆتنهام دووچاری ئاستەنگی و ماندووبوون بوون.

دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، جگە لە ئاستی جەستەیی، کۆنتی سیستەمی خۆراکی یاریزانانی گۆڕیوە، هەروەها تەکنیکی لێدانەوەی گرتە ڤیدیۆییە تەکتیکییەکانی چڕ کردووەتەوە، خودی یاریزانان هەست بەوە دەکەن کە وەرزی داهاتوو دەتوانن کێبڕکێی ناسناوە گەورەکان بکەن.

بابەتی پێشتر

ئیتڵاعاتی ئێران دەستگیرکردنی 10 کەسی ڕاگەیاند کە لە هەرێمی کوردستانەوە پەڕیونەتەوە

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو 330 ملیۆن بەسەر بەرشلۆنەدا دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share