مامۆستایانی وانەبێژ: لە ئەگەری دانەمەزراندنمان كاردانەوەمان دەبێت

مامۆستایانی وانەبێژ ڕایدەگەیەنن، بەردەوام دەبن لە فشاری مەدەنیانە، لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەشیان دەستكراوە دەبن لە هەموو جۆرە چالاكی و فشارێك تاگەیشتن بەئامانجەكانیان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێنەری دەستەی گشتی مامۆستایانی وانەبێژ، کە ئاڕاستەی حکومەت و پەرلەمان و ڕایگشتی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کردووە، هۆشداریدەدەن و دەڵێن،”هەشت ساڵە دەرگای دامەزراندن بەگشتی داخراوە، بە تایبەتیش لەناو کەرتی پەروەردەدا و پەروەردەش لەو سێکتەرانەیە نابێ دامەزراندنی بوەستێت بەپێی یاسا و دەستور”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “داخستی دەرگای دامەزراندن گەورەترین لێکەوتی خراپی هەبووە بۆ سێکتەری پەروەردە، سەرخستنی پڕۆسەی کەرتی پەروەردەش دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ” وانەبێژان، كە نوێنەرایەتی زیاد لە 17 هەزار و 500 مامۆستای وانەبێژ دەكەن، دەیان جار داوای لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە کردووە، کە بەدەم داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژەوە بێن و خەمێك لەو چینە مافخوراوە بخۆن و داواكارییەكانیان وەكو خۆی جێبەجێ بكەن”.

بابەتی پێشتر

دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

لە ماوەی مانگێكدا لە سلێمانی 213 توشبووی نوێی شێرپەنجە تۆماركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share