ڕوونكردنەوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكەیان بەردەوامن و تائێستا بڕیاری ڕاگرتنی هیچ گەشتێك نەدراوە.

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بەهۆی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە نەدراوە و گەشتە ئاسمانییەكان ئاسایین.

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی وتی، “ئەگەر دۆخی كەشوهەوا ناسەقامگیرتربوو شەپۆلی خۆڵبارین ڕووی لە زیادبوون كرد، ئەو فڕۆكانە ئاگاداردەكەینەوە كە گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕابگرن”.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی خراپیی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی هەولێر ڕاگیران و چوار گەشت دواخراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی دهۆك: منداڵێك كە گڵۆپێكی بچووكی قووتدابوو لە مردن رزگاركرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆك رایدەگەیەنێت، منداڵێك كە گڵۆپێكی بچووكی قووتدابوو لە مردن رزگاركرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆك تێیدا…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی نەوتی هەرێمەوە دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرسێ لایەنی عێراقی، هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە…
Total
0
Share