بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی پیرمام دەکات

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە پرسەی خوشکی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی پیرمام دەکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سبەی شەممە سەردانی پیرمام دەکات.

سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەبەستی  بەشداریکردنە لە پرسەی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا) خوشکی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافە یاسایی و دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان نەكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە. لەسەرەتای…
Total
0
Share