سیستمی کارکردنی تاکسییەکان لە هەرێم گۆڕانکاریی بەسەردادێت

سەرۆکی سەندیکای شۆفێران رایگەیاند، لەسەری ساڵی تازەوە سیستمی کارکردنی تاکسییەکان گۆڕانکاریی بەسەردادێت و شۆفێرانی تاکسی پابەنددەکرێن بە پەیڕەوکردنی سیستمەکە.

ئازاد محەمەد سەرۆکی سەندیکای شۆفێران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت رێکەوتنێکی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کردووە بۆ هێنانی سیستمی تاکسی مەتر بۆ هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی سیستمەکە ئامێرێک لە ئۆتۆمبێلی تاکسییەکان دەبەسترێت کە بەپێی کیلۆمەتر کرێی تاکسی وەردەگیرێت، جگە لەوەش هاوڵاتییان بە تەلەفۆن یان لەرێگای ئاپێکی تایبەتەوە دەتوانن داوای تاکسی بکەن.

باسیلەوەشکرد، لەدوای دانانی سیستمەکە، سیتییەکان بەپێی گەورەیی و بچووکیان تاکسی تایبەتیان بۆ دابیندەکرێت و هاوڵاتییان دەتوانن بەکاریانبهێنن.

سەرۆکی سەندیکای شۆفێران وتیشی، لە ئێستادا شۆفێرانی تاکسی بە شێوازی خۆویستانە دەتوانن ناوی خۆیان لە کۆمپانیاکە تۆماربکەن، دوای گەیشتنی ئامێرەکانی سیستمەکە بەو شێوازە کاربکەن، بەڵام لەدوای گەیشتنی سیستمەکە لەسەرجەم شارەکانی هەرێم شۆفێران پابەنددەکرێن بە جێبەجێکردنی سیستمەکەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن: رۆژی 7ی مانگ دوامی ئاسایی لە سەرجەم ناوەندەکان دەستپێدەکات

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی پێنجوێن مامۆستایان و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە کە دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایتیی پەروەردەی پێنجوێن ئاماژە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە جامی ئۆتۆمبێلیان دەشکاند و دزییان دەکرد

پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە جامی ئۆتۆمبێلیان دەشکاند و دزییان دەکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share