عێراق و هەرێمی كوردستان یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان دیاریكرد

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە تەواوکاری مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی لیژنەی بینینی مانگ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە مانگ ببینن، بۆیە سبەی تەواوكاری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی پێنجشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەمەزانە .

وتیشی، بەناوی وەزارەتەکەمان پیرۆزباییەکی گەرم لە هەموو موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین، هیواخوازین جەژنی ڕەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ میللەتی کورد.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دیوانی وەقفی سونی عێراق و سعودییە ڕایانگەیاند، سبەی تەواوكاری مانگی رەمەزانە و رۆژی پێنجشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

بابەتی پێشتر

سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم گەیشتە ئیمارات

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ محەمەد بن زایدئال نەهیان سەرۆكی ئیمارات، گەیشتە دوبەی.…
Total
0
Share