دوای ڕاپۆرتێکی تۆڕی میدیایی ئێستا پۆلیسی دارستانی خانەقین لێکۆڵینەوە دەکات

بەرپرسی پۆلیسی دارستان – بەشی خانەقین، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند پۆلیسێک باسیان لە کارئاسانی کردووە بۆ ڕاوکردن لە ناحیەی مەیدان، لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکرێت و لایەنی کەمتەرخەم دەستنیشاندەکرێت.

سەرچاوەیەك لە بنكەی مەیدانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگە بە تۆڕی ‏میدیایی ئێستای وت، “ئێمە ژمارەیەك پۆلیسین ڕۆژانە ئیشەكانی خۆمان بە دڵسۆزی ‏دەكەین، ئیشی ئێمە ئەوەیە نەهێڵێن خەڵك ڕاوبكەن، ڕۆژانە بە ماتۆڕ بۆ ئەو شوێنانە ‏دەچین كە ڕاویان لێدەكرێت”.‏

وتیشی، “زۆرجار خەڵك دەگرین و تەلەفۆن بۆ ئەفسەری بەرپرسمان دەكەین، كە كەسێك ‏یان زیاترمان گرتووە ڕاویان كردووە، یان تاپڕ و كەرەستەی ڕاویان پێیە”، نمونەی ‏هێنایەوە و ڕایگەیاند، “پێش ماوەیەك چوار كەسمان گرت (كەڵ)ێكیان لەسەر شاخی ‏شەڕواڵدڕە كوشتبوو، ئەفسەری بنكەكەمان لەگەڵ گەیشتنە فەرمانگە، وتی ئازادیان دەكەم، ‏بەڵام ئێمە ڕێگریمان لێكرد”.‏

هاوڕێ جەلیل، بەرپرسی پۆلیسی دارستان – بەشی خانەقین، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لیژنەیەک لەسەر ئەو پرسە دروستدەکرێت، لایەنی گلەییکار و ئاسانکار لەسەر ڕاوکردن بانگدەکرێن و هەرکەس کەمتەرخەمبێت سزای خۆی وەردەگرێت”.

پێشتر سەرچاوەیەک لە بنکەی مەیدانی پۆلیسی دارستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وتبوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ كەسی دیكە كە دوو پۆڕیان كوشتووە، ‏بەهەمانشێوە كارئاسانییان بۆ كراوە و لەلایەن بەرپرسی بنكەكەوە، كە بەڵێنی ‏ڕادەستكردنیان بە دادگا دراوە، دەستی دەستی بە دۆسیەكە دەكرێت و دوادەخرێت.‏

بابەتی پێشتر

گەڕانەوەی جەیمس سوودی بە لەیکەرز نەگەیاند و واریەرز لە بردنەوەکانی بەردەوامە

بابەتی دواتر

دیۆکۆڤیچ دوو هەنگاوی ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت بۆ پێشمەرگە دابیندەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو بە دواداچوونانەی كردوومانە و لەلایەن ئیدارەی وەزارەتی پێشمەرگەوە بە…
Total
0
Share