نێیمار کارتێکی لاپۆرتای سوتاند و داهاتووی مێسی خستووەتە گومانەوە

نوێکردنەوەی بۆندی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان، گەورەترین کێشەی بۆ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دروستکردووە.

نێیمار لە هاوینی 2017 بە نرخی شکاندنی بۆندەکەی (222 ملیۆن یورۆ) لە بەرشلۆنەوە ڕوویکردە پاریس سان جێرمان، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەلێنی ئەستێرەکەی سیلیساو، ئیدارەی جوسێپ ماریا بارتۆمیو چەندین یاریزانیان لە نمونەی کۆتینیۆ و عوسمان دێمبیلی دابینکرد، بەڵام هیچ یەکێک لەو یاریزانانە نەیانتوانی کەلێنەکە پڕبکەنەوە، ئەم کێشەیەش چەندین وەرزە بەردەوامە و وای لە مێسی کردووە بیر لە ڕۆیشتن بکاتەوە.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی نوسیویەتی، خوان لاپۆرتا هەموو هەوڵەکانی بەگەڕخستووە بۆ دووبارە کڕینی نێیمار، سەرۆکی نوێی بارسا پێی وایە تەنها گەڕانەوەی “نێی” کێشەکان چارەسەردەکات و لەهەمان کاتدا دەستی بە کۆکردنەوەی بڕی 150 ملیۆن یورۆ کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەری تایبەتی ڕەوانەی پاریس کردووە و لەگەڵ یاریزانە بەرازیلییەکە ڕێککەوتنێکی سەرەتاییان کردووە.

لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ نوێنەری بارسا، نێیمار ڕەزامەندی نیشانداوە بەرامبەر گەڕانەوەی بۆ کامپ نو، بەڵام ئەوەی سەیرە پاش چەند ڕۆژێک بۆندەکەی لەگەڵ ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس نوێکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی مارکا و ئێزگەی “ڕاک 1″ی کەتەلۆنی نوسیویانە، لاپۆرتا لە ڕێگەی گەڕاندنەوەی نێیمارەوە کارتێکی بەهێزی بەدەستەوەبووە بۆ نوێکردنەوەی بۆندی مێسی، بەڵام لە ئێستادا ئەو کارتە سوتاوە، تەنانەت مێسی بە کڕینی سێرجیۆ ئەگوێرۆ قایلنابێت.

لەهەمان کاتدا ئیدارەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە کەمتر لە 180 ملیۆن یورۆ دەستبەرداری ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی نابێت، بۆیە لاپۆرتا و ستافەکەی ناچارن بەدوای ڕێگەچارەیەکی خێرا و کاریگەری دیکەدا بگەڕێن بۆ قایلکردنی “پوڵگا”.

بابەتی پێشتر

یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەگوێزرێتەوە؟

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە چوارەم گرانبەهاترین یانەی جیهانە و سێ ئەمریکی پێشی کەوتوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالابا فریای یارییە ئاگرینەکە ناکەوێت

ڕاپۆرتە پزیشکییەکان دەریان خستووە، داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی ناتوانێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی-دا بەشداریی بکات. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی…
Total
0
Share