تا تەمەنی 40 ساڵی ڕۆناڵدۆ لە یاریكردن بەردەوامدەبێت

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بەنیازنییە واز لە یاریكردن بهێنێت و دەڵێت، تا تەمەنی 40 ساڵی بەردەوامدەبم.

لە یادی 37 ساڵەی لەدایكبوونیدا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سوپاسی هەموو ئەو كەسانەی كرد كە پیرۆزباییان لێكردووە.

ڕۆناڵدۆ ئەم وەرزە 14 گۆڵی كردووە و 3 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروستكردووە.

بەڵام تیپەكەی كە مانچستەر یونایتدە، لە جامی یەكێتیی ئینگلتەرا و كاراباو كاپ كراوەتەدەرەوە و لە ڕكابەریكردنی خوولی ئینگلتەراش دووركەوتووەتەوە.

تاكە ناسناو كە هەلی بەدەستهێنانی هەیە، ناسناوی چامپیۆنز لیگە.

ڕۆناڵدۆ دەڵێت، “ژیان وەك شەمەندەفەر وایە، خێرایە و پێویستە لە كاركردن بەردەوامبین.”

باسیشی لەوە كردووە كە هێشتا بیری لە وازهێنان نەكردووەتەوە و تا تەمەنی 40 ساڵی بەردەوامدەبێت، دواتر بڕیاری كۆتایی دەدات.

بابەتی پێشتر

لیۆنێل مێسی لە پاریس دڵتەنگە

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی: لە دەرەوەی سنوورەكانی هەسەدە داعشییەكان دەپارێزرێن و ‏دەخزێنرێنە گروپە چەكدارەكانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share