یوڤانتۆس پاداشتی کیلینی دەداتەوە

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بڕیاریداوە بۆندی جۆرجیۆ کیلینی بەرگریکاری یانە بۆ وەرزێکی دیکەش نوێبکاتەوە.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا لە زاری فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکانەوە ئاشکرایانکردووە، بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی جۆرجیۆ کیلینی بە ئەنجامی کۆتایی گەیشتوون و بۆندی یاریزانەکە تاوەکو هاوینی 2022 نوێدەکرێتەوە.

ڕۆمانۆ ڕایگەیاندووە، دوای کۆتاییهاتنی بۆندی دیواری بەرگری ئیتاڵیا لەگەڵ بیانکۆنێری، بەڕێوەبەرانی یانەکەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی دەستیان بە دانوستاندن کردووە، چونکە نەیانویوستووە دەستبەرداریبن، بەڵام بەهۆی بەشداریکردنی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ناچاربوون بەشێوەی نهێنی هەموو بابەتەکە یەکلاییبکەنەوە.

لە ئێستادا کیلینی بە جامی ئەوروپاوە گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی، بۆیە بڕیاردراوە هەفتەی داهاتوو نوێکردنەوەی بۆندەکەی بەفەرمی ئاشکرابکرێت، کە ئەوەش پاداشتێکی گەورەیە لەپای ئەو دەستکەوتەی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

کیلینی لە تەواوی ژیانی وەرزشییدا لە یانەی یوڤانتۆس بووە، 535 یاریکردووە و 36 گۆڵی تۆمارکردووە و 24 گۆڵیشی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

دۆناروما لە گۆڵپارێزێکەوە بووە ئەفسانەی ئیتاڵیا

بابەتی دواتر

نوێکردنەوەی بۆندی مێسی گواستنەوە گەورەکەی ڕیاڵ پەکدەخات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌ چێوه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مریکای باشوور ئه‌نجامده‌درێن، له‌ ئه‌وروپاش یاریی لوتکه‌ له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی به‌لجیکا…
Total
0
Share