چێڵسی و ئینتەر، بیرۆکەی ئاڵوگۆڕی (3 بۆ 1)

یانەکانی چێڵسی و ئینتەر میلان لە ماوەی داهاتوودا تاوتوێی ئاڵوگۆڕی ڕومێلو لوکاکۆ بە سێ یاریزانی یانەی ئینتەر میلان دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی، لوکاکو خەون دەبینێت جارێکی دیکە بە درێسی ئینتەر میلانەوە یاری بکات، لە بەرامبەردا ئیدارەی نوێی یانەی چێڵسی خواستیان لەسەر 85 ملیۆن یورۆ بووە، کە نرخی خەمڵێنراوە لەلایەن تۆڕی ترانسفێر مارکتەوە.

ئینتەر میلان لەڕووی داراییەوە توانای پێشکەشکردنی ئەو بڕە زۆرەی نییە، بۆیە تۆد بۆیلی خاوەنی نوێی بلوزی لەندەن پێشنیازی ئاڵوگۆڕی لوکاکوی بە لاوتارۆ مارتینێز، یاخود ئەلیساندرۆ باستۆنی و میلان سکرینیار خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆکردن.

باستۆنی تەمەنی 23 ساڵە و سکرینیار 27 ساڵ، هەر دوو یاریزانەکە لە پێگەی سەنتەری بەرگری یاریدەکەن، بەڵام لاوتارۆ هێرشبەری “فاڵس 9″یە و لە چەندین پێگەی هێرشبەریدا دەتوانێت یاری بکات.

ئەم پێشنیازە تاوەکو ئێستا بە فەرمی لەبارەیەوە گفتوگۆ نەکراوە، چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: نیوەی دانیشتووانی جیهان بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن و زۆربەشیان ژنانن

بابەتی دواتر

یەكێتی بڕیاریدا و دەنگدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(10) یاریزانی گەورە بێ یانەن

مێرکاتۆی هاوینی 2023 گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات ، چەندین گرێبەستی بەهێز بە نرخی گونجاو واژۆدەکرێن، بەوپێیەی چەندین یاریزانی ناودار…
Total
0
Share