كەنەدا لەبارەی زیندانیكراوانی بادینان: ڕاگەیاندنى ئازاد و سەربەخۆ بناغەی دیموکراسییە

باڵیۆزخانەی كەنەدا لە عێراق هاتە ڕیزی ئەو نێردە دیپلۆماسییانەی لە پەسەندكردنی سزای زیندانیكردنی چالاكوانانی بادینان نیگەرانن، ڕاگەیاندنى ئازاد و سەربەخۆ بە “بناغەی دیموکراسی” وەسفدەكات.

درەنگانی شەوی ڕابردوو باڵیۆزخانەی كەنەدا لە عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، “کەنەدا زۆر نیگەرانە لە سزادانى ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان”.

دوپاتیشیكردووەتەوە، “ڕاگەیاندنى ئازاد و سەربەخۆ بناغەی دیموکراسییە، ڕاگەیاندنکاران و بیروڕای جیاواز وەکو ئۆکسجین گرنگە بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و هۆشیار و گشتگیر”.

پێشتریش نێردە دیپلۆماسییەكانی چەند وڵاتێكی دیكە لە هەرێمی كوردستان و عێراق، نیگەرانیی خۆیان لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەربڕیبوو، بە پەسەندكردنی سزای 6 ساڵ زیندانیكردنی 5 چالاكوان و ڕۆژنامەنووسەكەی بادینان، لەوانە، ئەمریكا و ئەڵمانیا.

بابەتی پێشتر

ئاگرێکی گەورە لە شاری بوشەهری ئێران کەوتەوە

بابەتی دواتر

نرخی دراوە بیانییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم: سەرجەم ئامادەبووان كۆكبوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتووانە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share