قوباد تاڵەبانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی کرد

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانی بەسەرکردەوە و لەگەڵ شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی و لێپرسراوەکانی بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی کرد، کە توانیوویانە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەروبوومە جۆراوجۆرە کشتوکاڵییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادبکەن و گرنگی تایبەتیان داوە بە زیادکردنی بەرهەمە ڕووەکییەکان، شیرەمەنی، سامانی ماسی و پەلەوەر.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێکارە نوێیەکان بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ، کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی گەشەپێدان کرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵ لەپێناو کوردستان و دۆزە ڕەواکانیدا بێ پاراستنی زمانی ‏دایک، بێئەنجام دەبێت

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک-دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین و ئەرکی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات

بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، “سبەینێ…
Total
0
Share