لە هەڵەبجە شەڕە تەقە ڕوویدا و دوو كەس برینداربوون

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان دوو كەسەوە، لەناو بازاڕی هەڵەبجە شەڕە تەقە روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، هەروەها تۆمەتبارەكەش ناسراوەتەوە و هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی شۆفێریکردن لە شەقامێک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان لە بارەی رێگای سەرەکی کەلار-خانەقین ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “کاری تێدا دەکرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share