بە پشت بەستن بەو داتایەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بڵاویکردووەتەوە تا ئێستا زیاتر لە 1500 کاندید خۆیان بۆ بردنەوەی کورسییەکانی بازنەکان هەڵبژاردووە و لەو ژمارەیە نزیکەی 400 کەسیان لە ژن پێکهاتووە.
بەپێی ئەو داتایەی کە دوێنێ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بڵاویکردەوە کۆی ژمارەی کاندیدانی پێشکەشکراو بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان 1640 بووە و کۆی ژمارەی کاندیدانی رەگەزی مێ 388 کەس بوون.
لە داتاکەدا هاتووە، ” کۆی ژمارەی کاندیدانی تاکەکەسی ژمارەیان 625 کەس بووە و ژمارەی کاندیدانی پێکهاتەکان 51 کاندید بووە.
ئەگەرچی ئەمڕۆ یەکی ئایار کۆتا وادە بوو بۆ وەرگرتنی ناوی کاندید و هاوپەیمانییەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، بەڵام تا ئێستا ئاماری فەرمی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا نەکراوە.