شۆفێرێک دەستدرێژی دەکاتە سەر دوو منداڵ کە یەکێکیان پێنج ساڵ بووە

بەرێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەغداد رایگەیاند، لە یەکێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی بەغداد، کەسێک بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر دوو کچ کە یەکێکیان تەمەنی پێنج ساڵە، دەستگیرکراوە.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاواندا ئاماژەی بەوەکراوە، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی تاوانی بەغداد توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن پێنج ساڵان لە ناوچەی ئەلبەلەدیە لە ڕۆژهەڵاتی بەغداد.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، دەستگیرکردنەکە دوای ئەوەهات کە مەفرەزەکانی فەرمانگەی بەغدادی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان زانیارییان لەبارەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە پێگەیشتووە کە سواری ماتۆڕسکیلێکی جۆری توکتوک بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دەستبەجێ تیمێکی بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکە پێکهێنراوە، کە لە ئەنجامدا گەیشتوونەتە دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە و دەستگیرکردنی و دەست بەسەر ئەو ماتۆڕسکیلەشدا گیراوە کە لەناو ماڵەکەیدا لە ناوچەی ئەلعوبەیدی لە بەغداد هەیبووە.

تێیدا هاتووە، لەکاتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە، بە ئاشکرا دانی بەوەدا ناوە کە دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچەکە، هەروەها دوای لێکۆڵینەوەی قووڵ لەگەڵیدا، دانی بە تاوانێکی تری دەستدرێژیی سێکسیدا ناوە، بەو پێیەی کچێکی بچووکی لە ناوچەی ئەلعوبێدی بردووە بۆ گەڕەکی ئەلنەسر و دوای ئەوەی هێرش دەکاتە سەر، لە ناوچەیەکی نادیاری هەمان شوێن بەجێیهێشتووە.

بابەتی پێشتر

نیوزلاند 1.6 ملیار دۆلار دەدات بە عێراق

بابەتی دواتر

یانەى هەولێر متمانەى بە غزی فەهد دوپاتکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share