وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 369 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 11 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “لە هەولێر 38 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، سلێمانی 45 کەس، لە دهۆک 277 کەس و نۆ کەسیش لە هەڵەبجە توشی ڤایرۆسەکە بوون”.

بەپێی ئامارەکە ژمارەی چاکبوونەوە چەند  بەرامبەری ژمارەی توشبووانە لە هەرێمی کوردستان.

لە ئامارەکەدا هاتووە چوار کەس لە هەولێر، شەش کەس لە دهۆک و کەسێک لە گەرمیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 151 هەزار و 257 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 128 هەزار و 353 کەس چاکبوونەتەوە، چوار هەزار و 32 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زنجیرەی دەلتا هەڕەشە لە جیهان دەکات.. لەهەر خولەکێکدا پێنج کەس گیانلەدەستدەدەن

حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە جیهاندا پێنج ملیۆنی تێپەڕاند، هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی زنجیرەی دەلتا دەگەڕێتەوە. بەپێی بڵاوکراوەکانی…
Total
0
Share