ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بۆ 130 کەس بەرزبووەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە تا ئێستا 139 کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئامارەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2023وە تا ئێستا ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 139 کەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە بۆ 20 کەس زیادیکردووە.

بەپێی ئامارەکە تا ئێستا زۆرترین تووشبوون و مردن لە زیقار تۆمارکراوە و کەمترینیش لە هەولێر کە تەنها یەک کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوو بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، بڕی دوو ملیار و 771 ملیۆن دیناری بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون تەرخانکرد.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ساڵی رابردوو 1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، وێرای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، ساڵی رابردوو 1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە.…
زیاتر ببینە

چاكبووەوە، ڤاكسینكراو، چاكبووەوەی ڤاكسینكراو
كامیان بەرگرییان بەرامبەر كۆرۆنا زیاترە؟

زانایانی کەنەدی توێژینەوەیەکیان سەبارەت بە دروستبوونی دژەتەن لەجەستەدا بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامداوە، بەمەبەستی زانینی جیاوازیی ئاستی دروستبوونی بەرگریی…
Total
0
Share