یەک یان دوو؟ پێرێز و ڕامۆس ناگەن بە ڕێککەوتن

فلۆرنتینۆ پێرێز و سێرجیۆ ڕامۆس لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان بە ڕێککەوتن ناگەن

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز لە دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی سێرجیۆ ڕامۆس پێداگری لەسەر مەرجەکانی کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک سەرۆکی یانەی شاهانە، فلۆرنتینۆ پێرێز لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی سێرجیۆ ڕامۆس گفتوگۆیکردووە، بەڵام جەمسەرەکان سووربوون لەسەر مەرجەکانیان و ئەوەش کێشەی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیاندا دروستکردووە.

ڕامۆس داوای بۆندێکی نوێ دەکات بۆ ماوەی دوو وەرز، بەڵام ئیدارەی ڕیاڵ ڕەزامەندییان نیشانداوە وەرز لەدوای وەرز بۆندەکەی نوێبکەنەوە، لە ئێستادا جەمسەرەکان بەڕێککەوتن ناگەن و کەیسەکە بە کراوەیی ماوەتەوە.

مارکا جەختدەکاتەوە، کە پێرێز بەهەمان شێوە دۆسیەی نوێکردنەوەی بۆندی ڤاران و ناچۆی لەبەردەمدایە، لەبەرئەوەیە ئەوپەڕی سەرنجی نەخستووەتەسەر کەیسی ڕامۆس و بەهۆی کڕینی داڤید ئالابا لە یانەی بایرن میونشن، ناچاردەبێت دەستبەرداری یەکێک لە سێ بەرگریکارەکە “ڤاران، ناچۆ. رامۆس” ماڵئاوایی ببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به ‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌کانی…
Total
0
Share