لیڤەرپوڵ بە ڕۆیشتنی مانێ و کیتا بەهێزتر دەبێت

ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی چاودێری دوو باشترین بەهرەی هەڵکشاوی ئەوروپا دەکات، لە ئەگەری فرۆشتنی سادیۆ مانێ و نابی کیتا بۆندەکانیان واژۆ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپۆرت بایبڵ، نابی کیتا نزیک بووەتەوە لە ڕێککەوتن لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان، لە هەمان کاتدا سادیۆ مانێ ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی بایرن میونشندا کردووە، ئەوەش بەڕێوەبەرانی لیڤەرپوڵی ناچار کردووە بەدوای جێگرەوەیاندا بگەڕێن.

لیڤەرپوڵ وەک جێگرەوەی نابی کیتا جود بیلینگهامی ناوەندکاری بەهرەداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی کردووەتە ئامانج، بۆ جێگەی سادیۆ مانێ چاویان بڕیوەتە تواکانی داروین نونێز، هەردوو یاریزانەکەش چاوەڕوانی داهاتوویەکی پرشنگداریان لێدەکرێت.

بیلینگهام لەم وەرزەدا 44 یاری بە درێسی دۆرتمۆندوە کردووە، شەش گۆڵی تۆمار کردووە و 14 گۆڵی ڕەخساندووە، لە بەرامبەردا داروین نونێز 41 یاریی بە درێسی بەنفیکاوە کردووە، 34 گۆڵی تۆمار کردووە و چوار گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

سەربازیی زۆرەملێ بە مووچەوە دەگەڕێتەوە عێراق

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: پارەی مووچە و نیوێك لەبەردەستە و مووچەی مانگی پێنج بە 21 ڕۆژ دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share