(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ بەبردنەوەی لە ڤێلانس لەپلەی چوارەمدا جێگیربوو

یانەی ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای خۆیدا میوانداریی یانەی ئارسیناڵی کرد، یارییەکە بە بردنەوەی ئارسیناڵ کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 30ی خوولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئەستۆن ڤێلا لە “ڤێلا پارک” میوانداریی یانەی ئارسیناڵی کرد، یارییەکەش بە بردنەوەی تۆپچییەکانی شاری لەندەن بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “گانەرز” لە خوولەکی 30 لەلایەن بوکایۆ ساکاوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگدا جێگیربوو، لەبەرامبەردا ئەستۆن ڤێلا بە 36 خاڵەوە لە پلەی نۆیەمدا مایەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: هەر كەسێك چەكی بێمۆڵەت هەڵبگرێت و تەقەبكات سزادەدرێت

بابەتی دواتر

سوودەكانی كەرەوز بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو یانە ئامادەن کریستیانۆ بکڕن

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندووەتەوە، تاوەکو ئێستا دوو یانە ئامادەبوون گرێبەستی پێشکەشبکەن. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی…
Total
0
Share