بەرپرسێكی یەكێتی ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت، قوڵكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیادا دژوار دەبێت، چەندێك سەركوتكردن لە سەردەمی ئەردۆغاندا بەردەوام بێت.
شارل میشێل، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپادا وتی، نیگەرانی قوڵی خۆمان دەربڕیووە دەربارەی دۆخی سەروەریی یاسا و مافە بنەڕەتییەكان و كشانەوە لە ڕێككەوتنی ئەستەنبوڵ، هەروەها ئازادی ڕادەربڕین یان بەئامانجگرتنی پارتە سیاسییەكان و میدیاكان لەلایەن دەسەڵاتی ئەنقەرەوە.
وتیشی، “ئەستەمە بیر لە هەماهەنگی بەرفراوان لەگەڵ توركیا بكرێتەوە، ئەگەر ڕێوشوێنە نەرێنییەكان لەم بوارەدا بەردەوام بن”.
لای خۆیەوە ئۆرسولا فۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا وتی، ئەوروپا خواستی باشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە هەیە، بەڵام هێشتا كاتەكە زووە.
س: ڕۆیتەرز