بەبێ هیچ ئەنجامێک لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کۆتاییهات

کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپیک پڵەس بەبێ هیچ پێشنیارێک بۆ گۆڕینی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەندامانەوە کۆتاییهات.

ئەندامانی هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس ئەمڕۆ بە ئۆنلاین کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە بازاڕکردن و دواتر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “لیژنەی هاوبەشی چاودێریی وزاری پێداچوونەوەی بە داتاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی 2023 کرد و ئاماژەی بە پابەندبوونی گەورەی وڵاتانی بەشدار لە رێکخراوەکە و دەرەوەی کرد”.

لیژنەکە کە ناوی لیژنەی هاوبەشی چاودێریی وزارییە، دەتوانێت ئەندامەکانی ئۆپیک پڵەس بۆ کۆبوونەوە بانگهێشت بکات یاخود راسپاردە لەسەر سیاسەتی بەرهەمهێنان بخاتەڕوو.

دوو سەرچاوە لە ئۆپیک پڵەس بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، “هاوپەیمانییەکە لە سەرەتای مانگی ئازاردا بیر لەوە دەکاتەوە کە ئایا کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت درێژدەکاتەوە یاخو نەخێر، کە بڕیارە لە کۆتایی چارەکی ئەمساڵدا کۆتایی پێبێت”.

لیژنەی هاوبەشی چاودێریی وزاری زۆربەی کات دوو مانگ جارێک کۆدەبێتەوە و بەرهەمهێنەرانی سەرەکی ناو ئۆپێک لەخۆدەگرێت و لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لیژنەکە لە 3ی نیسان دووبارە کۆدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

دابان شەدەڵە: ژمارەیەك نوێنەرایەتی دیكەی حكومەتی هەرێم لە وڵاتان دەكرێنەوە

بابەتی دواتر

پلەی سەربازی 4304 ئەفسەر بەرزكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share