هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکرد

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، زیادیکردووە.

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا خشتەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “هەفتەی رابردوو، هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا، بە تێکڕا شەش ملیۆن و 188 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە”.

دەشڵێت، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕا 212 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشتر، 183 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە.

ئەوەش هاتووە، “یەکەمین هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، کەنەدا بووە، بە تێکڕای چوار ملیۆن و 228 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش نەیجیریا دێت، بە تێکڕای 419 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، سعودیە بە تێکڕای 351 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و هەریەکە لە مەکسیک و بەرازیل بە تێکڕای 342 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە ریزبەندیی سێیەم، چوارەم و پێنجەم دێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روسیا ئامادەكاری بۆ كارپێكردنی یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بە ئینتەرنێت دەكات

دامەزراوەی (ریشینیۆڤ)ی روسی رایدەگەیەنێت، شارەزایان مانگی Skif-D دەخەكار كە لەناوخۆدا پەرەیپێدراوە بۆ زامنكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت. یفغینی نیستیرۆڤ، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share