لە رووداوێکدا لە پاکستان هەشت منداڵ گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی رۆچوونی زەوییدا لە باکووری پاکستان هەشت منداڵ گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسانی پاکستان رایانگەیاند، “بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی باکووری پاکستانی گرتووەتەوە زەوی ناوچەی شانگالا رۆچووە و هەشت منداڵ کە سەرقاڵی یاریکردن و وەرزش بوون گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “منداڵەکان تەمەنیان لەنێوان 12-15 ساڵاندا بووە و منداڵێکش بە برینداری دەرهێندراوەتەوە و تیمەکانی گەڕانیش بەردەوامن لە هەوڵەمانیان”.

ساڵانە بەهۆی ئەو بارانە وەرزییەی وڵاتەکە دەگرێتەوە زیانێکی زۆری گیانیی و ماددی بەر هاوڵاتییانی پاکستان دەکەوێت.

بابەتی پێشتر

عەمید ئەحمەد لەتیف: بڕیارەكەی عێراق پێشمەرگە ناگرێتەوە كە ئەفسەر كێشی زۆربێت پلەی بەرز نەكرێـتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: لە یەک مانگدا زیاتر لە 19 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید چارەسەرکراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سور دەبێت یان شین؟

ڕەنگی ئەو چوار ویلایەتەی کە ماوە دەنگەکانی جیابکرێتەوە لە نێوان شین و سوردایە، کە ئەگەر شین بێت ئەوە…
Total
0
Share