بایدن خۆی بۆ وتاری 100 ڕۆژی یەكەمی كاركردنی ئامادە دەكات

جۆ بایدن و دۆگ ئیمهۆف-ی هاوسەری

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا داوای لە بایدن كردووە، خۆی بۆ وتاری 100 ڕۆژی كاركردنی ئامادە بكات، ئەوەش هاوكاتی پەتای كۆرۆنا و تێكچوونی باری ئابوریی ئەمریكایە.

نانسی پێڵوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا داوای لە جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كردووە، بەبۆنەی 100 ڕۆژی دەستبەكاربوونییەوە وتارێك لە بەردەم كۆنگرێسدا پێشكەش بكات.

كاتی پێشكەشكردنی وتارەكە 28ی ئەم مانگە دەبێت، كە ئەو ڕۆژە 100ەمین ڕۆژی جۆ بایدنە لە پۆستی سەرۆكی ئەمریكادا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كۆشكی سپیی ئەمریكا دەریكردووە هاتووە، داواكەی پێڵوسی بەو جۆرەیە كە بایدن وتارەكەی لە بەردەم كۆنگرێس و ئەندامانیدا پێشكەش بكات.

بایدن لە 20ی كانونی دووەمی ئەمساڵ، لەگەڵ دەستبەكاربوونیدا، پلانێكی دانا كە لە 100 ڕۆژی یەكەمی كاركردنیدا 100 ملیۆن ئەمریكی بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوتێت، پلانەكەی بە ئاسانی جێبەجێ كرد و هەنگاوی بۆ 200 ملیۆن كەس ناوە.

میدیاكانی ئەمریكا باسیان لەوە كردووە، بارودۆخی بایدن باش نابێت بەهۆی ئەوەی، پەتای كۆرۆنا هێشتا بەرۆكی ئەمریكای گرتووە و ئابوریی ئەو وڵاتەش قەیرانی تێنەپەڕاندووە.

بابەتی پێشتر

(فۆتۆ) بردنەوەی بایرن میونشن لە پاریس (1-0) و سەرکەوتنی پاریس بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ

بابەتی دواتر

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان تایبەت كراوە بە "دۆخی كەسوكاری ئەنفالكراوان"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە. ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

پشكنینی پزیشكی بۆ بایدن دەكرێت

كۆشكی سپی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پشكنینی پزیشكیی ساڵانە بۆ جۆ بایدن دەكرێت و لەكاتێكی دواتردا ئەنجامەكەی رادەگەیەندرێت. كارین جان…
Total
0
Share