واشنتن پۆست: مەسک هەوڵیداوە ترەمپ لە بڕیاری سەپاندنی باجەکان پاشگەزبکاتەوە

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرایکرد، ئێڵۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و وەزیری وەزارەتی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا، هەوڵیداوە دۆناڵد ترەمپ لە بڕیاری سەپاندنی باجەکان پاشگەزبکاتەوە، بەڵام نەیتوانیوە.

رۆژنامەکە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، سەرەتای ئەم هەفتەیە، مەسک پەیوەندیی بە ترەمپەوە کردووە و هەوڵیداوە رازیی بکات لە بڕیارەکانی سەبارەت بە سەپاندنی باج پاشگەزببێتەوە، کە بەمدواییە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە بازاڕە جیهانییەکان لێکەوتووەتەوە.

وەک ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان پێداوە، سەرەڕای دەستتێوەردانی مەسک، بەڵام ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی زیادەی 50%ی لەسەر کاڵای چینی کردووە، ئەمە جگە لەو باجە 34%ـەی سەرەتای هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، باجی نوێی گومرگ لەسەر کاڵای وڵاتان دادەنێن، هەر وڵاتێکیش دەیەوێت باج لەسەر کاڵاکانی کەمبکرێتەوە، پێویستە سەرەتا ئەو دەست بە کەمکردنەوەی رێژەی باج لەسەر کاڵاکانی ئەمریکا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share