زیاتر لە هەزار کەسی دیکە لە هەرێم توشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردنی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە 1173 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوون و چوار کەسیش بە هۆکاری ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە زۆرترین توشبوون لە پارێزگای دهۆکە بە 543 کەس و لە سلێمانی 303 کەس و لە هەولێر 232 کەسی دیکە وەک توشبووی نوێ تۆمارکراون.

هاوکات چوار کەسیش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە کە دوو کەس لە سلێمانی و یەک کەس لە دهۆک و کەسێکی دیکە لە هەولێر بە هەمان هۆکار گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیییی هەرێم هەر لەو ماوەیەدا 418 کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و زۆترینیان لە دهۆک بووە بە 229 کەس و لە سلێمانیش 86 کەس و لە هەولێر 83 کەس بووە.

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێك لەكۆیە گیانیلەدەستدا، كە نەخۆشیی دڵی هەبووە و ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، پیاوێک، کە پێشتر ڤاکسینی فایزەری وەرگرتووە، شەوی ڕابردوو گیانیلەدەستداوە، كەسەكە پێشتر نەخۆشیی دڵی هەبووە.…
Total
0
Share