چی لەبارەی تای خوێنبەربوونەوە دەزانیت کە لە عێراق بڵاوبووەتەوە؟

 

 

دوێنێ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش تووشبوونی 162 تووشبوو و 27 گیانلەدەستدانی بە هەمان نەخۆشی ڕاگەیاند.

یەکەم حاڵەتی مردن بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان گەنجێکی خەڵکی ئیدارەی سۆران بوو، کە دوێنێ شەممە وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەو هۆیەوە تۆماریکرد.

دوای ئەو حاڵەتە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان چەند ڕێکارێکی ڕاگەیاند، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە.

تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کوشندەیە، کە دەکرێت ببێتەهۆی کاریگەریی زۆر توند و گیانلەدەستدان، پچڕانی موولولە وردەکانی خوێن و ڕێگربێت لە گواستنەوە و گەیشتنی خوێن بە بەشێک یان چەند بەشێکی جەستەی کەسی تووشبوو.

نیشانەکانی تای خوێنبەربوون

نیشانەکانی تای خوێنبەربوون بەپێی کەسی تووشبوو بگۆڕێت، بەڵام نیشانە سەرەتاییەکانی بەشێوەیەکی گشتی، تا، ماندوێتی و هەستکردن بە بێهێزییە، هەروەها هەستکردن بە سەرگێژخواردن، ئازاری ماسولکەکان، ڕشانەوە و سکچوون.

بەڵام ئەو نیشانە توندانەی دەکرێت هەڕەشەبن بۆسەر ژیانی کەسی تووشبوو بریتیین لە، خوێنبەربوونی ژێر پێست یان ئەندامەکانی ناوەوە، یان خوێنبەربوونی دەم، لوت و چاوەکان و هەردوو گوێ، هەروەها کێسە لە ئەرکە ئاساییەکانی کۆئەندامی دەمار، بێئاگابوون (کۆما)، پەککەوتنی گورچیلەکان و کۆئەندامی هەناسە.

تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی لەڕێگەی تێکەڵبوون بە ئاژەڵ و مێرووە هەڵگرەکانی ڤایرۆسەکەوە بڵاودەبێتەوە و دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەت ئەو کەسانەی بەخێوکەری ئاژەڵ یان هەندێک جۆری ئاژەڵی ماڵییان هەیە، هەروەها لەڕێگەی بەرکەوتن بە شلە دەردراوەکانی کەسی تووشبووەوە دەگوێزرێتەوە.

نیشانەکانی نەخۆشییەکە بەشێوەیەکی ئاسایی لەنێوان دوو بۆ 21 ڕۆژ بە شادراوەیی دەمێنێتەوە بەپێی جۆری ڤایرۆسەکە.

ئەگەر لە شوێنێک دەژیت کە نەخۆشییەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە یان سەردانی دەکەیت، ڕێکارەکانی خۆپارێزی بگرەبەر، لەوانە خۆپاراستن بە بەرکەوتنی هەر شلەیەکی ئاژەڵ و کەسی تووشبوو، بەکارهێنانی دەستکێش و پاکژکەرەوەی گونجاو دوورکەوتنەوە لە دەستگرتن و پاراستنی دەم، لوت، گوێ و چاوەکانت لە بەرکەوتنی دەستت بەرلەوەی پاکژکەرەوە بەکاربهێنیت.

لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆشییەکە تاڕادەیەکی زۆر چارەسەری هەیە و هەریەکە لە چارەسەرەکانی “Ribavirin” و ” Virazole” کاریگەرییان لەسەر بەشێکی زۆر لە جۆرەکانی تای خوێنبەربوون هەیە.

بابەتی پێشتر

ئەو كەسەی بە گولـلە ئاڕ پی جی ڕاوەماسی دەكات دەستگیركرا

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامۆژگاریی دیكەی هەیە.. WHO بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن لەگەڵ ڕاگرتنی گەشتە ‏ئاسمانییەكان نییە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاری لەبارەی گەشتکردن بۆ ناوچە مەترسیدارەکانی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات ئەو کەسانەی پێشتر…
Total
0
Share