(ڤیدیۆ) مباپێ بایرنی لە ئالیانز ئارینا نغرۆکرد و چێڵسی سوپرایزەکانی پۆرتۆی ڕاگرت

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، پاریس سان جێرمان و چێڵسی بردنەوەیان بەرانبەر بایرن میونشن و پۆرتۆ تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ئاگریندا یانەی بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارینا میوانداری پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کرد، یارییەکە بە بردنەوەی ئەستێرەکانی پاریس (3-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی پاریس بە پێیەکانی کیلیان مباپێ (دوو گۆڵ) و مارکینیۆس لە خولەکەکانی سێ و 28 و 68، گۆڵەکانی باڤاری لە خولەکەکانی 37 و 60 لەلایەن چوپۆ مۆتینگ و تۆماس مولەرەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/5wuus6

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی چێڵسی لە ڕامۆن سانچێز پێزخوان میوانداری پۆرتۆی پۆرتوگالی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کوڕانی تۆماس توخێل کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بلوزی لەندەن لە خولەکەکانی 32 و 85 لەلایەن ماسۆن ماونت و بین چیڵویڵەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی پاریس سان جێرمان باشترین ئەنجامی لە یاریگای ئەڵمانیەکانی بایرندا تۆمارکرد و لە یاری گەڕانەوەدا بە بردنەوە و یەکسانبوون و تەنانەت دۆڕاندن بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام چانسی سەرکەوتنیان دەبێت، بەهەمان شیوە یانەی چێڵسی لە یاری گەڕانەوەدا پێویستی بە یەکسانبوون دەبێت بۆ گەیشتن بە قۆناغی نیوەی کۆتایی و تەنانەت دۆڕاندن بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام دەیانگەنێتە قۆناغە پێشکەوتووەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ زه‌حمه‌ت برێنتفۆردی تێپه‌ڕاند

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی زه‌حمه‌تی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌…
Total
0
Share