یوڤانتۆس لەگەڵ ئەستێرە تورکیەکەی میلان لەسەرهێڵە

بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان، ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی هاکان چالهانگلوی یاریزانی تورکی دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، میلان لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆدایە و بەڕێوبەرانی یانە سەرنجیان خستووەتە ئەنجامەکانی کۆتایی وەرز، دەیانەوێت لە کێبڕکێی یانەکانی ئاتالانتا و ناپۆلی و یوڤانتۆس دەربازببن و پاشان پڕۆسەی نوێکردنەوەی بۆندی هەندێک لە یاریزانانیان دەستپێکەن.

دووان لە یاریزانانی ڕۆسۆنێری کە کێشەیان لە نوێکردنەوەی بۆندەکانیاندا هەبووە و تاوەکو ئەم ساتە بە ڕێککەوتن نەگەیشتوون، جیانلویجی دونارۆمای گۆڵپارێز و هاکان چالهانگلوی ناوەندکارن، گۆڵپارێزەکە ساڵانە هەشت ملیۆن موچە وەردەگرێت و لە یانەیەکی دیکەوە ئۆفەری 12 ملیۆنی پێشکەشکراوە.

ڕۆژنامە ئیسپانیاکە نوسیویەتی، چالهانگلو یەکێکی دیکەیە لە سەرئێشەکان بۆ ڕۆسۆنێری، ناوبراو داوای موچەی ساڵانەی بە بڕی پێنج ملیۆن یورۆ کردووە بۆ واژووکردن لەسەر بۆندی نوێ، بەڵام ماڵدینی و ماسارای بەڕێوبەرانی یانە چوار ملیۆنیان وەک کۆتا ئۆفەر پێشکەشکردووە، بۆیە پێناچێت جەمسەرەکان بە ڕێککەوتن بگەن.

لێرەوە یانەی یوڤانتۆس تێکەڵ بە دانوستاندنەکان بووە و ئامادەییان نیشانداوە بڕی داواکراو پێشکەشی ئەستێرە تورکیەکە بکەن، لە دەرەوەی ئیتاڵیاش یانەکانی چێڵسی و ئارسیناڵ خوساتیان لەسەر هەمان یاریزان نیشانداوە، بەڵام ئامادەنین زیاتر لە یوڤانتۆسی پێشکەشبکەن.

بابەتی پێشتر

ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان هەڵكشا

بابەتی دواتر

لاپۆرتا بەهێزترین بەرپرسی ئاسایشی کەتەلۆنیای لە بەرشلۆنە دامەزراند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share