لیڤەرپوڵ بۆ سێ هەفتە ڤان دایکی لەدەستدا

ڤێرجیل ڤان دایک، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوڵ دووچاری پێکان بووە و چاوەڕواندەکرێت ماوەیەک دووربکەوێتەوە.

لە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی برێنتفۆرد، ڤێرجیل ڤان دایک دووچاری پێکان بوو، سەرەتا ستافی پزیشکی لیڤەرپوڵ پێیانوابوو پێکانەکە قورس نییە و بە خێرایی چارەسەردەبێت، بەڵام دوای پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە دووچاری پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بووە.

پاوڵ جۆیس، ڕۆژنامەنووسی نزیک لە لیڤەرپوڵ ئاشکرایکردووە، پێکانی ڤان دایک ترسی دروستکردووە، چونکە پەیوەندی بە بەستەری ئەژنۆیەوە هەیە.

هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن بەرگریکارەکەی هۆڵەندا سێ هەفتە لە یاریکردن داببڕێت، بەو هۆیەشەوە بەرێوەبەرانی “ڕێدز” ناچارن لە مێرکاتۆی زستانی 2023 بەدوای بەرگریکارێکی جێگرەوەدا بگەڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا پاڵه‌وانی ئه‌وروپای تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی “نه‌یشن لیگ”

هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی ئیتاڵیا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌،…
Total
0
Share