(ڤیدیۆ) بەلجیکا و هۆڵەندا و پۆرتوگال براوەبوون و لاتیڤیا تورکیای ڕاگرتەوە

هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و بەلجیکا گەورەترین ئەنجامیان لە گەڕی سێیەمی پاڵاوتنەکان تۆمارکرد

ئەمشەو، سێشەممە گەڕی سێیەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەردەوامی هەبوو و هەڵبژاردەکانی بەلجیکا و هۆڵەندا و پۆرتوگال براوەبوون.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر لۆکسمبۆرگ تۆمارکرد، گۆڵەکانی پۆرتوگال لە خولەکەکانی 45 و 51 و 80 لەلایەن دیێگۆ جۆتا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، جواو بالینیا، تاکە گۆڵەکەی لۆکسمبۆرگیش لە خولەکی 30 لەلایەن جێرسۆن ڕۆدریگێزەوە تۆمارکرا.

لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر جەبەل تاریق تۆمارکرد، گۆڵەکان لە خولەکەکانی 42 و 55 و 61 و 62 و 64 و 85 و 88 لەلایەن ستیڤن برگوێس، لوک دی یۆنگ، مێمفس دیپای (دوو گۆڵ)، جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، دونیایل مالین، دۆنی ڤان دی بێکەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا بەلجیکا بە ئەنجامی هەشت گۆڵی بێبەرانبەر بردنەوەی بەرانبەر بیلاڕووسیا تۆمارکرد، گۆڵەکان لە خولەکەکانی 14 و 17 و 38 و 42 و 49 و 70 و 76 و 89 لەلایەن میچی باتشوای، هانز ڤاناکن (دوو گۆڵ)، لیاندرو تروسارد (دوو گۆڵ)، جێریمی دوکۆ، دێنیس برایت، کریستیان بینتیکی-یەوە تۆمارکران.

هەڵبژاردەی تورکیا دوای دوو بردنەوەی لەسەریەک، ئەمشەو لە یاریگای خۆیدا بەرانبەر لاتیڤیا یەکسانبوونی بە ئەنجامی (3-3) تۆمارکرد،

گۆڵەکانی تورکیا لە خولەکەکانی سێ و 33 و 52 لەلایەن کینان کرامان، هاکان چالهانگلو، بوراک یەڵماز، گۆڵەکانی لاتیڤیاش لە خولەکەکانی 35 و 58 و 79 لەلایەن ڕۆبیتس ساڤالینکس، ڕۆبێرتس ئؤڵدریکس، داڤیس ئیکۆنێکسەوە تۆمارکران.

 

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو:

مۆنتینیگرۆ 0-1 نەرویج

سلۆڤاکیا 2-1 ڕووسیا

قەتەر 1-1 ئێرلەندا

تورکیا 3-3 لاتیڤیا

ئازەربایجان 1-2 سڕبیا

 

قوبرس 1-0 سلۆڤینیا

 

لۆکسمبۆرگ 1-3 پۆرتوگال

 

جەبەل تاریق 0-7 هۆڵەندا

 

کرواتیا 3-0 ماڵتە

 

بەلجیکا 8-0 بیلاڕووسیا

 

وێڵز 1-0 چیک

 

 

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشەكانی هەولێر و بەغداد و عەین ئەسەد ئیدانەدەكات

بابەتی دواتر

كەنەدا 11 پرۆژە بە بەهای ملیۆنان دۆلار لە عێراق و سوریا جێبەجێ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە 20 ملیۆنەوە بۆ 100 ملیۆن

یانەى مانچستەر سیتی جولیان ئەلڤارێزی بە 20 ملیۆن یۆرۆ کڕی. پاش بەشداریکردن لە مۆندیال و تۆمارکردنی سێ گۆڵ…
Total
0
Share