مانچستەر یونایتد نیشانەی لە سێ یاریزان گرتووەتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریانداوە، لە هاوینی 2022 هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی سێ یاریزانی هێڵی ناوەند دەستپێبکەن.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی (ESPN)ی ئەمریکی، ئەگەرێکی بەهێز لەئارادایە پۆل پۆگبا لە میرکاتۆی هاوینی 2022 ماڵئاوایی لە یانەی مانچستەر یونایتد بکات، هەروەها نیمانیا ماتیچ لە وازهێنان نزیکبووەتەوە، لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرانی یانە سوورە زەبەلاحەکە بیر لە کڕینی شوێنگرەوەکانیان دەکەنەوە.

ڕاڵف ڕانیک، ڕاهێنەری ئێستای یانەکە لە هاوینی 2022وەوە وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی دەستبەکاردەبێت، لەبارەی گواستنەوەکانەوە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئیدارەی یونایتد کردووە هەوڵ بۆ گواستنەوەی سێ یاریزان بدەن.

یاریزانەکانیش بریتین لە دیکلاین ڕایس (وێستهام – 23 ساڵ)، کاڵڤن فیلیپس (لیدز یونایتد – 26 ساڵ)، ئامادۆ حەیدەرە (لایپزیک – 24 ساڵ)، هەرسێ یاریزانەکەش لە پێگەکانی هیڵی ناوەند یاریدەکەن.

(ESPN) نووسیویەتی، بەم نزیکانە خاوەندارێتی “ڕێد دێڤڵز” لەگەڵ لێپرسراوی کاروباری سیانەی ناوبراو دەست بە دانوستاندن دەکات.

بابەتی پێشتر

(NBA) - بردنەوەی مەیامی و باکس پێگەی چیکاگۆ بوڵز دەخاتە مەترسییەوە

بابەتی دواتر

چاڤی: ناتوانین فیشەک بنێین بە قاچی خۆمانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنی لە یاریکردن ڕاگیرا

یانەى مانچستەر یونایتد بڕیاریدا ئەنتۆنی بۆ ماوەیەکی نادیار لە یارییکردن ڕابگرێت. لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەى مانچستەر یونایتد ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share