ئۆتۆمبیلێک هاوڵاتییەک دەشێلێت و گیان لە دەستدەدات

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای کەلار کەسێک بە ئۆتۆمبیل هاوڵاتییەکی شێلاوە و گیانی لە دەستداوە.

عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ 28 ی ئازار ڕایگەیاند، ” ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری لانسەرهاوڵاتییەک بەناوی (محەمەد ئەحمەد عزیز) لەدایکبووی 1950 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا”.

لەئێستادا تەرمی ئەو کەسە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: ئەگەر کاری پێویستتان نییە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و داواکارین هاوڵاتییان سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

مەحسون قرمزگول بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ: ئەمە تەنیا بەدەستهێنانی خەڵاتێک نییە بەڵکو هاتنەدی خەونی کیژۆڵەیەکە

بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەرانی ساڵی 2025 لەلایەن فیفاوە، مەحسون قرمزگول، هونەرمەندی ناودار، پەیامێکی ستایشی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکە…
Total
0
Share