قوباد تاڵەبانی: نامۆ تۆ چیتر تەنیا پاڵەوانێکی ئاسایی نیت

قوباد تاڵەبانی بە بۆنەی بردنەوە ناوازەکەی نامۆ فازیڵەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بردنەوەکەی نامۆ فازیڵەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “خۆی دەڵێت ورەی لە ئازایەتی و نەبەردیی پێشمەرگە وەرگرتووە، بەڵێ پاڵەوانەکانمان ورە و وزە بە یەکتر دەبەخشن”.

وتیشی، “تەنیا داواکاریم لە نامۆ ئەوەیە: تۆ چیتر تەنها پاڵەوانێکی ئاسایی نیت، بەڵکو نوێنەرایەتیی ئیرادە و هێز و ڕەوشتی گەلەکەت دەکەیت لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکاندا و خەریکە دەبیتە پاڵەوانی ئەفسانەیی سەردەمەکەمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پاڵەوانە مەزنەکان رەنگە لە یارییەکدا بدۆڕێن، بەڵام هەرگیز ڕەوشتی پاڵەوانێتی نادۆڕێنن و پارێزگاری لە بەها بەرزەکانی گەلەکەیان دەکەن، تکایە ببە بەو پاڵەوانە ئەفسانەییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: قۆناغەکانی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژە بەوە دەکات پڕۆژەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە. لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی کشتوکاڵ…
زیاتر ببینە

مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی ڕەتدەكاتەوە

مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی ڕەتیدەكاتەوە بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی لەبارەی چەكی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جامڕەش و بێسەرەتا جێبەجێنەكەن، سكاڵاش تۆماردەكەن…
Total
0
Share