بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات

بڕیارە سبەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سەردانی بەغداد بکات.

سبەی یەکشەممە، 8ـی شوباتی 2026، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە و ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداریی لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن و بۆ ئەو مەبەستە، سبەی سەردانی بەغداد دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بکوژی هاوڵاتییەکەی هەولێرمان دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ” لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا بكوژی هاوڵاتییەكەی هەولێرمان دەستگیركرد”. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی…
Total
0
Share