(ڤیدیۆ) ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا براوەی گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکان بوون

گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیالی قەتەر بە بردنەوەی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا کۆتاییهات

ئەمشەو، پێنجشەممە گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەردەوامی هەبوو و هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەرا براوەبوون.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر ئایسلەندا تۆمارکرد، گۆڵەکان لە خولەکەکانی سێ و حەوت و 56 لەلایەن لیۆن گۆرێتزکا، کای هاڤێرتز، ئیلکای گۆندوگانەوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە ئەنجامی پێنج بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر سان مارینۆ تۆمارکرد، گۆڵەکان لە خولەکەکانی 14 و 21 و 31 و 53 و 83 لەلایەن جەیمس وارد پرۆوس، دۆمینیک کالڤێرت لیوین (دوو گۆڵ)، ڕەحیم ستێرلینگ، ئۆلی واتکینزەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا ئیتاڵیا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرانبەر بردنەوەی بەرانبەر ئێرلەندای باکوور تۆمارکرد، گۆڵەکانی سکوادرا ئازۆرا لە خولەکەکانی 14 و 39 لەلایەن دیمینۆکۆ بێراردی و چیرۆ ئیمۆبێلیەوە تۆمارکران.

هەڵبژاردەی ئیسپانیاش لە یاریگای نویڤۆ لۆس کارمینێس میوانداری یۆنانی کرد و ئەنجامی یاری نێوانیان چاوەڕواننەکراو بوو و بە یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆلەکەی ماتادۆر لە خولەکی 33 لەلایەن ئەلڤارۆ مۆراتا و گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 57 لەلایەن ئاناستاسیۆس باکاسیتاسەوە تۆمارکرا.

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو:

ڕۆمانیا 3-2 مەقدۆنیای باکوور

لیشتنشتاین 0-1 ئەرمینیا

مۆڵدۆڤا 1-1 دورگەکانی فارو

سوید 1-0 جۆرجیا

هەنگاریا 3-3 پۆڵەندا

سکۆتلەندا 2-2 نەمسا

ئەندۆرا 0-1 ئەلبانیا

ئیسرائیل 0-2 دانیمارک

 

بولگاریا 1-3 سویسرا

 

ئیسپانیا 1-1 یۆنان

 

ئیتاڵیا 2-0 ئێرلەندای باکوور

 

ئینگلتەرا 5-0 سان مارینۆ

 

ئەڵمانیا 3-0 ئایسلەندا

 

بابەتی پێشتر

پەکەکە هۆشداریدا و شەڕ لە نێوان گەریلا و سوپای تورکیا لە زاخۆ دروست بوو

بابەتی دواتر

شتێك دەدۆزنەوە، خۆیان هەرگیز بەكاریناهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنگره‌وه‌ ئاماده‌یه‌.. ئیداره‌ی ئارسیناڵ بیر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی ئارتێتا ده‌کاته‌وه‌

به‌رپرسانی یانه‌ی ئارسیناڵ به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌کانه‌وه‌ به‌ ناچارییه‌وه‌ بیریان له‌ دوورخستنه‌وه‌ی مایکڵ ئارتێتا و دابینکردنی ڕاهێنه‌رێکی نوێ کردووه‌ته‌وه‌.…
Total
0
Share