داوەری ئابڕوچوونەکە پێشتر بەهۆی گەندەڵییەوە سڕکراوە

داوەری زامبی، جانی سیکازوی کە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی تونس و مالیی بەڕێوەبرد، پێشتر بەهۆی گەندەڵییەوە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقاوە سزای سڕکردن دراوە.

بەپێی زانیاریی میدیا بیانییەکان، سیکازوی لە ساڵی 2018دا بەهۆی گەندەڵی و یاریکردن بە ئەنجامەکانەوە لە یارییەکی نێوان یانەکانی تەرەجی تونسی و پریمێرۆ ئاگۆستۆ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا داوەرەکەی سڕکردووە، لە ساڵی 2019دا فیفا سزاکەی لەسەر هەڵگرتووە.

سیکازوی لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا یاریی نێوان تونس و مالیی بەڕێوەبرد، داوەرەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە خولەکی 85دا یارییەکەی کۆتایی پێهێنا، دوای هەستکردن بە هەڵەی خۆی بەردەوامی بە یارییەکە دا، پاشان لە خولەکی 89دا دووبارە کۆتایی بە یارییەکە هێنا و ئەوەش ناڕەزایەتییەکی توندی تیمی تونسی لێکەوتەوە.

لەو بارەیەوە فیدراسیۆنی ئەفریقا ڕایگەیاند، کە داوەرەکە بەهۆی وشکبوونەوە و گەرماوە دووچاری کێشەی تەندروستی بووە، بۆیە بڕیارەکانی نادروستبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share