گەوهەرەکەی لاماسیا پاریسی بەجێهێشت و گەڕایەوە هۆڵەندا

ئەستێرەی لاوی هۆڵەندی، چاڤی سیمۆنز بەبێ بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمانی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ئایندهۆڤنەوە کرد.

سیمۆنز لە فێرگەی لاماسیای یانەی بەرشلۆنەوە دەرکەوت، پاریس سان جێرمان هەوڵێکی زۆریدا تاوەکو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کرد، لە ماوەی سێ وەرزدا 14 یاری بە درێسی لاوانەوە ئەنجامدا، هەروەها لەگەڵ پێکهاتەی یەکەمدا 11 یاری کردووە و هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکرد.

سیمۆنزی تەمەن 19 ساڵ لەم وەرزەدا و دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی، بەبێ بەرامبەر تاوەکو 2027 پەیوەندی بە یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندییەوە کرد.

میدیاکان پێیان وایە، سیمۆنز بە سەرپەرشتی ڕوود ڤان نیستەلڕۆیی ڕاهێنەری نوێ، بە ئەگەرێکی زۆرەوە تواناکانی دەسەلمێنێت.

نرخی شکاندنی گرێبەستی سیمۆنز بە چوار ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە و جارێکی دیکە پاریس سان جێرمان دەتوانێت گواستنەوەی پێ بکات.

بابەتی پێشتر

‏"پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەبین"‏<br>سەرۆک وەزیرانی سوید لەبارەی هەماهەنگی لەگەڵ توركیادا دڵنیایی دەدات

بابەتی دواتر

ئەم خۆراكانە بخۆ و خۆت لە قەڵەوی دەربازكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share