بەیل داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە: پلانم داڕشتووە بگەڕێمەوە

گاریس بەیل تاوەکو کۆتایی بۆندەکەی لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوام دەبێت

ئەستێرەی ویڵزی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز جەخت دەکاتەوە، داهاتووی لە ڕیاڵ مەدریدە و لە کۆتایی وەرزدا دەگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا.

گاریس بەیلی ناسراو بە شەمەندۆفێرەکەی وێڵز، حاڵی حازر پەیوەندی بە پێکهاتەی هەڵبژاردەی وێڵزەوە کردووەتەوە و بڕیارە ئەمشەو بەرانبەر هەڵبژاردەی بەلجیکا یاریبکات.

لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی بەردەوامبوونی لە تۆتنهام، بە میدیاکارانی ڕاگەیاندووە، ” یاریکردنم لە ئینگلتەرا بۆ گەڕاندنەوەی تواناکانم و بەردەوامیدانە بە یاریکردن تاوەکو بە تەندروستی و توانای جەستەیی باشەوە بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکەم، پلانی سەرەکیم ئەوەیە ئەم وەرزە لەگەڵ تۆتنهام یاریبکەم و لە کۆتایی وەرزدا دەگەڕێمەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید”.

هەروەها دەڵێت، ” لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا وەکو ئێستا نەمتوانیوە توانا جەستەییەکانم بگەڕێنمەوە، ئێستا هەست بە فرێشی و هێز دەکەم، دوورکەوتنەوەشم لە ڕیاڵ لە پێناو ئەوەبوو لە کەشی یانەکە دووربکەومەوە کە ڕەشبینیمی زیادکردبوو”.

بەیل لە تۆتنهام بەردەوام نابێت و لە کۆتایی وەرزدا دەگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

ئەستێرە ناودارەکەی وێڵز دووپاتیدەکاتەوە، خەونی گەیشتنە بە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەوپێیەی تاوەکو ئێستا نازناوی مۆندیالی بەدەستنەهێناوە، ئامادەیی دەردەبڕێت یەکێک لە چوار نازناوەکەی چامپیۆنزلیگ بکاتە قوربانی نازناوێکی نێودەوڵەتی بە درێسی هەڵبژاردەی گالەکانی وێڵزەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – چیکاگۆ بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و کلیڤلاند لەپلەی دووەمدا جێگیربوو

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 57ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی چیکاگۆ بوڵز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر مینیسۆتا تێمبەروڵڤز تۆمارکرد. چیکاگۆ…
Total
0
Share