ئالێگری قسەی یەكلاكەرەوەی لەبارەی مۆراتاوە كرد

ماسیمۆ ئالێگری، ڕاهێنەری یوڤانتۆس جەختیكردەوە لە مانەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا لە ‏ڕیزەكانی یانەكەی و ڕەتیكردەوە دەستبەرداری ببن.‏

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەنگۆی ڕۆیشتنی مۆراتا بۆ یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ‏بەشێوەی خواستن بڵاوبووەوە.‏

پێش یارییەكەی ناپۆلی، ئالێگری ڕاهێنەری یوڤی ڕایگەیاند، “بە مۆڕاتام وتووە لە ‏یوڤانتۆس دەمێنیتەوە و یاریزانەكەش بەوە ڕازییە، چیرۆكەكە كۆتایی هات”.‏

مۆراتا بۆ دوو وەرز بەشێوەیەكی خواستن لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانییەوە ‏پەیوەندی بە یوڤانتۆسەوە كردووە و ئیدارەی یوڤی دەتوانێت لەكۆتایی ماوەی ‏خواستنەكەشدا بەیەكجاری بیكڕێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا گه‌یشته‌ مۆندیال و سڕبیا پۆرتوگالی ڕه‌وانه‌ی پاشکۆکان کرد

پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال به‌رده‌وامن، هه‌ڵبژارده‌کانی ئیسپانیا و سڕبیا له‌ کۆمه‌ڵه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌مه‌وه بلیتی…
Total
0
Share