(NBA) میڵواکی بە نیوئۆرلیانز دۆڕا و واریەرز لە لوتکەدا جێگیربووە

هەڵگری ناسناوی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بۆ یاریی باسکە (NBA)، تیمی میڵواکی باکس بۆ جاری 12 لەم وەرزەدا دۆڕاندنی تۆمارکرد.

لە دواین ڕووبەڕووبوونەوەکانی (NBA)، تیمی میڵواکی باکس ڕووبەڕووی نیوئۆرلیانز پیلیکانز بووەوە، بە ئەنجامی (112-116) دۆڕاندنی تۆمارکرد، لەکاتێکدا لەكاتی ئاسایی یارییەكەدا یەکسان بوون (103-103)، بەڵام لە چارەکی یەکلاکەرەوەدا پیلیکانز باڵادەستیی نیشاندا و بە جیاوازی چوار خاڵ پێش پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو کەوت.

لەلایەکی دیکەوە تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز بە بردنەوەی لە بۆستن سێڵتیکس (111-107)، توانی لە لوتکەی ڕیزبەندیی تیمەکانی جەمسەری خۆرئاوا خۆی جێگیربکات.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

هیت 115- 105 ماجیک

ناگێتس 133-115 هاوکس

سپێرز 128-126 یوتا جاز

لەیکەرز 92-110 تێمبەروۆڵڤز

هۆرنێتس 116-125 ترەیڵ بلەیزەرس

گریزلیس 124-105 کینگز

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنچلۆتی پێش یارییەكەی قادش

بابەتی دواتر

ئینزاگی .. نرخێکی کەمتر، ئاستێکی باشتر و هەمان کەسایەتی کۆنتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share