ئاژانسی بومەلەرزەزانیی یابان هۆشداری داوە لە ڕودانی تسۆنامی، پاش ئەوەی بومەلەرزەیەكی بەهێز كەناراوەكانی باكووری ڕۆهەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 20ی ئازار، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.2 پلەی ڕێختەر، ناوچەیەكی زەریای هادی لە كەناراوەكانی ناوچەی میاغی لە یابان بە قوڵایی 60 كیلۆمەتر ڕویدا.
پاش ڕودانی ئەو بومەلەرزەیە، ئاژانسی بومەلەرزەزانیی یابان هۆشداری دا لە رودانی تسۆنامی.
تا ئێستا ئاماژە بە زیانەكانی ئەو بومەلەرزە نەكراوە، دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیەش چاودێریی وێستگەكانی ئەتۆمی ئەو ناوچەیە دەكەن.
ئەو هۆشدارییەش لەكاتێكدایە، ماوەیەكی كەم بەسەر یادكردنەوەی تسۆنامی ئەو وڵاتە تێپەریبوو، كە لە ساڵی 2011 بەهۆی بومەلەرزەیەكی بەهێزەوە تسۆنامییەكی مەترسیدار و كارەساتبار رویدا.