ئەمریكا: هەوڵی بەهێزكردنی توانای بەرگریی مووشەكیی عێراق و هەرێمی كوردستان دەدەین

جەیك سوڵیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەڵێت، واشنتن لەگەڵ هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كاردەكات بۆ بەهێزكردنی توانای بەرگریی مووشەكییان لەپێناو پاراستنی شارەكانیاندا.

سوڵیڤان لێدوانی بۆ كەناڵی “سی بی ئێس” داوە و ڕایگەیاندووە، “واشنتن هێرشە مووشەكییەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر سەركۆنەدەكات” و وتوویەتی، هێرشەكە زیانی بە شوێن و هاوڵاتیی ئەمریكی نەگەیاندووە.

ئاشكرایكردووە، “ئەمریكا كاردەكات بۆ دەستنیشانكردنی ئامانجی هێرشەكە و هەرچی پێویستبێت دەیكەین بۆ بەرگریكردن لە هاوڵاتییانمان و بەرژەوەندییەكانمان و هاوپەیمانانمان”.

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا جەختیكردووەتەوە، “لەگەڵ هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستاندا ڕاوێژدەكەین لەپێناو یارمەتیدانیان بۆ بەدەستهێنانی توانای بەرگریی مووشەكییانە، بۆ ئەوەی بتوانن شارەكانیان بپارێزن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل: ئێران دەست بە چالاكییە مووشەكییەكانی بكاتەوە دووبارە دەیكەینە ئامانج

ئیسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لە نوێترین لێدوانيدا رايگەیاند، ئەگەر ئێران بیر لە دووبارە چالاككردنەوەی سیستمی مووشەكی و…
Total
0
Share